رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژئاوای نەمسا بەهۆی هەرەسی بەفرەوە، چەند کەسێک بێسەروشوێن بوون و کەسێکیش رزگارکراوە.
رۆژی یەکشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2022، کاژێر 15:00 بەکاتی نەمسا [کاژێر 17:00 بەکاتی هەولێر] لە ناوچەی سکی لێچ زورس کە دەکەوێتە رۆژئاوای نەمسا، بەفری چیایەک هەرەسی هێنا و لەو کاتەدا چەند کەسێک کە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر چووبوونە ئەوێ بێسەروشوێنن. پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، "تائێستا یەک کەسمان رزگارکردووە و هەوڵەکانمان بۆ رزگارکردن یان دۆزینەوەی کەسەکانی دیکە بەردەوامە."
تائێستا شوناسی کەسە ونبووەکان نەزانراوە، تەنیا ئەوەندە دەزانرێت کە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر لەوێ بوون. شارەوانی ناوچەکە پێشتر هۆشداری لەبارەی بوونی مەترسی هەرەسهێنانی بەفرەوە دابوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی نەمسا، لە 10 ساڵی رابردوودا، هەموو ساڵێک نزیکەی 20 کەس بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ