رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ساڵانەى کۆمەڵەى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "لە سەروبەندى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانداین" و، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پتەوکردنى پەیوەندیى حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێمى کوردستان.
گوتارەکەى سوودانى لە کۆبوونەوەى 79ەمین خولى ساڵانەى نەتەوە یەکگرتووکان بوو لە نیویۆرک.
محەممەد شیاع سوودانى ئاماژەى بەوەدا، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراقیان کرد کە 10 ساڵ بوو پەک خرابوو، هەروەها هەمان هەڵبژاردن لە کەرکووک کرا کە لە دواى 2005ـەوە نەکرابوو.
20ى تشرینى یەکەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
یەکەم جارە لەدواى 2018ـەوە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتیی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکات، لە هەڵبژاردنى رابردوو کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنى راپرسی هەرێمى کوردستان سەرپەرشتی پرۆسەکەى کرد.
خەرجیی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە دابین دەکرێت کە زیاتر لە 60 ملیار دینارە.
سوودانى راگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پتەوکردنى پەیوەندیى حکومەتى فیدراڵ لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەین. ئەوەش واتای ئەوەیە کە حکومەتی فیدراڵی و [هەرێمی کوردستان] پەیوەندییەکی باشیان هەیە."
بەشێک لە گوتەکانی سوودانی:
"ئێمە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانمان بەڕێوەبرد کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بوو پەکخرابوو، لە دوای ئەوەی ئەو پرۆسەیە لە ساڵی 2005وە لە کەرکووک ئاستەنگیی بۆ دروستکرابوو. ئێستاش ئامادەکاریی دەکەین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هەروەها لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان. لەسەر بنەمای ئەو شێوازەی دەستوور و یاساکان دیاریانکردووە. هەروەها کارکردن بۆ پارێزگاریی لە پێکهاتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان. یەکێک لە کارە لەپێشینەکانمان فراوانکردنی دادوەری و پاراستنی فرەییە لە وڵاتەکەماندا، کە بە یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانمانی دەبینین."

جەنگی غەززە و نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سوودانی
محەممەد شیاع سوودانی لەکاتی قسەکردنی بۆ رووداو و عێراقییە ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی لە نیویۆرک کرد، گوتی: "توانیمان زیجیرەیەک دیدار بکەین، من و برایانمان لە وەزیرەکان، هەروەها وەزیرى دەرەوە هەندێک لە دیدار و پەیوەندییەکانى لەگەڵ وەزیران و سەرکردەى وڵاتان کرد، جەختمان لە هەڵوێستى نەگۆڕمان کردەوە کە لە دواى رووداوەکانى 7ى ئۆکۆبەرەوە هەمان بووە لە بارەى مەترسی بەردەوامى دووژمنکاریی لە دژى غەززە."
لە باسی دۆخی غەززەدا، سوودانی رایگەیاند، ئەوەی لە غەززە روودەدات لە رووى مرۆیی، کۆمەڵکوژی و گیانلەدەستدانی کەسانی بێتاوان، برسێتى و وێرانکاری بەشێک بووە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی جیهان. هەروەها باسیان لە مەترسییەکانی ئاڵۆزیی زیاترى سەربازیى کردووە.
دوو هەفتەیە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چڕبووەتەوە و هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. ئەوەش دوای مووشەکباران و تۆپبارانی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکدی.
سوودانی گوتی، باسیان لەوە کردووە، ئیسرائیل "بەردەوامە بۆ پەلکێشکردنى دەوڵەتى دیکە لە ناوچەکە بۆ جەنگێکى گشتگیر و ئەوەش روویدا، دواترینیان ئەو هێرشە شێتگیری و وەحیشگەرانەیە لەدژى لوبنان، بۆیە پێمانوایە کایەى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى یاسایی و ئەخلاقى و نێودەوڵەتى هەڵدەگرێت، بۆ دەرکردنى بڕیارێک بۆ رێگرى لە حکومەتە کە ناوچەکە بەرەو جەنگێکى گشتگیر پەلکێش بکات."
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەری کردووە کە "لووتکەیەکى عەرەبی و ئیسلامى بکرێت، دەستپێشخەرییەکەش لە کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى عەرەبی خراوەتەڕوو و دەڵێت "پاڵپشتی لێکرا."
بە گوتەی سوودانی، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ هاوتا سعودییەکەى خەریکى ئامادەکارییەکانن بۆ ئەوەى ئەو لووتکەیە بکرێت، "بۆیە لە دیدارەکانمان لەگەڵ سەرۆکانى وڵاتانى ئیسلامى باسمان لەو پێشنیازە کرد، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە یەکهەڵوێستیی وڵاتانى ئیسلامى هەبێت لەبارەى ئەو دووژمنکارییەى کە روودەدات."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ