لەسەر کێڵگەیەکی خوێیی لە بۆلیڤیا هاوژینی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو

25-05-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
لەسەر کێڵگەیەکی خوێیی لە بۆلیڤیا هاوژینی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو
لەسەر کێڵگەیەکی خوێیی لە بۆلیڤیا هاوژینی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوژینییەکی بەکۆمەڵ لە کێڵگەی خوێی سالار ئویونی لە وڵاتی بۆلیڤیا بەڕێوەدەچێت، 34 کچ و کوڕ بەدەم دەهۆڵ کوتین و میوزیکی میللـی، ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن.
 
بووکێک کە بەشداربوویەکی ئاهەنگەکەیە دەڵێت، "هەموو کەسێک دەرفەتی ئەوەی بۆ ناڕەخسێت لە شوێنێکی ئاوا جوان وەکو سالار دی ئویونی ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، زۆر دڵخۆشم بەم دەرفەتە."
 
رێگەدان بە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەو کێڵگە خوێییە هەم بۆ بووک و زاواکان و هەمیش بۆ میوانەکان سوپرایز بوو. حکومەتی بۆلیڤیا کانزای گرنگی وەکو سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، لیسیۆم و مەگنیسیۆم لەو ناوچەیە دەردەهێنێت. 
 
زاوایەکی بەشداربووی ئاهەنگەکە گوتی، "رەخساندنی دەرفەت بۆ بووک و زاوا بۆ ئەوەی بێن لە سالار ئویونی ژیانی هاوژینی پێکبهێنن، کارێکی جوانە. ئێرە یەکێکە لە سەیروسەمەرەکانی جیهان کە دەتوانین تێیدا ئەم بۆنەیە پێشکێشی جیهان بکەین."
 
سالار دی ئویونی لە پارێزگای دانیێل کامپۆس بەیەکێک لە گەورەترین کێڵگەخوێکانی جیهان دادەندرێت کە لەسەر رووبەرێکی 10000 کیلۆمەتر چوارگۆشە هەڵکەوتووە.
 
ئەو کێڵگە خوێییە لە ئەنجامی وشکبوونی دەریاچەیەک درووستبووە کە باوەڕ وایە مێژووەکەی بۆ 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە