فڕۆکەیەک لە چیاکانی باکووری ئەفغانستان تێکشکا

21-01-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند، فڕۆکەیەک لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تێکشکاوە. فڕۆکەکە لە پارێزگەی بادەخشان کەوتووەتە خوارەوە، کە دەکەوێتە سنووری چین، تاجیکستان و پاکستان.
 
زەبیحوڵڵا ئەمیری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاریی پارێزگەکە رایگەیاند، "فڕۆکەکە تێکشکاوە، بەڵام هێشتا بە وردی نازانرێت کەوتووەتە کوێ. تیمەکانمان ناردوون، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە شوێنەکە."
 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بەیانییە خەڵکی ناوچەکە ئەوانیان لەو رووداوە ئاگادار کردووەتەوە.
 
زنجیرە چیای هیندوو کووش بەنێو پارێزگەکە دەڕوات؛ هەروەها بەرزترین چیای ئەفغانستان، چیای نۆشاخ، کە 7492 مەتر بەرزە، دەکەوێتە ئەو پارێزگەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە