چین کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هۆنگ کۆنگ دەستگیردەکات

20-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن بەریتانیا چین
A+ A-

رووداو - هەولێر 

حکومەتی چین کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هۆنگ کۆنگ دەستگیردەکات و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کارمەندەکە ناوی سایمۆن چێنگە، تەمەنی 28 ساڵە و کارمەندی بەشی بازرگانی و وەبەرهێنانە لە کونسوڵخانەی بریتانیا، لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی لە گەشتێک بووە لە شاری شێنژێن، ویستوویەتی لەرێگەی شەمەندەفەر بگەڕێتەوە بۆ هۆنگ کۆنگ، بەڵام دەستگیر کراوە.

هاوکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو کارمەندەی کۆنسوڵخانەکەیان، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە "زۆر نیگەرانن" لەو رووداوە و پاڵپشتیی پێشکەش بە خێزانەکەی سایمۆن دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە