پاپا بۆ کاسۆلیکەکان: وەک کەروێشک مەبن

20-01-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن پاپا کاسۆلیک
A+ A-

رووداو- رۆما

رۆژی دووشەممە پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیكان، داوای لە كریستیانە كاسۆلیكەكان كرد، كە گرنگی بە پەروەردەكردنی منداڵەكانیان بدەن و  داواشی لێکرد، "وەك كەروێشك مەبن".

پاپا فرانسیس باسی لەوەكرد، کە  "هەندێك كەس پێیوایە ئەگەر بمانەوێت ببینە كاسۆلیكییەكی باش، دەبێت بمبوورن بۆ شێوازی گوتەكەشم، بەڵام دەبێت وەكو كەروێشك بین، بەڵام ئەمە هەرگیز راست نییە، بەڵكو دایك و باوكایەتی واتا ئەرككێشان".

ئەم لێدوانانای پاپا بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە بوو، كە لەگەڵی لە فلیپین دەگەڕانەوە و  پاپا لەوێش جەختی لەوە كردبووەوە، كە "پێویستە رێگای سرووشتی بە رەزامەندی كڵێسای كاسۆلیكی بۆ رێكخستنی وەچەنانەوە لەبەرچاو بگیرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە