حکومەتی پورتوگال بەشێک لە داری دارستانەکانی وڵاتەکەی دەبڕێتەوە

19-06-2022
دڵزار زوبێر
سووتانی دارستانێک لە پورتوگال. وێنە: AFP
سووتانی دارستانێک لە پورتوگال. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دارستانە چڕەکانی نۆرێدینهۆی پورتوگال پڕە لە درەختی جۆری یوکالیپتۆس، گەڵاکانی ئەو جۆرە درەختە گازێک دەردەکەن کە وا دەکات لە کاتی گەرمادا بەئاسانی گڕبگرن. ئەوەش حکومەتی وڵاتەکەی ناچارکردووە بەشێکی درەختەکان ببڕێتەوە. 
 
لە هاوینی ساڵی 2017 چوار لە گەورەترین ئاگرەکانی پورتوگال لە دارستانەکانی نێوەڕاستی ئەو وڵاتە کەوتنەوە. بەهۆیەوە لانیکەم 100 کەس گیانیان لەدەستدا و 500 هەزار هێکتار زەوی سووتا. 
 
هەزار و 700 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە پورتوگال، فەرەنسا، ئیتاڵیا، مەغریب و ئیسپانیا راسپێردران تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.  
زۆربەی قوربانییانیش کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بوون.  
 
پاولۆ پیمێنتا دێ کاسترۆ، ئەندازیار و پسپۆڕی ژینگەی دارستانەکان دەڵێت، "لە ساڵی 1995ـەوە رۆژانە لەنێوچوونی دارستانەکانمان بینیوە. لە ساڵانی 2005 تاوەکو 2010 بە سەوزکردنی نزیکەی 60 هەزار هێکتار زەوی، تۆزێک قەرەبووی لەنێوچوونی دارستانەکانمان کردەوە، بەڵام ئەو قەرەبووکردنەوەیە لە چاندنی داری ژەهراویی وەکو یوکالیپتۆس بووە." 
 
رۆی میگێل، کارمەندی پێشووی ئاگرکوژێنەوە دەڵێت، "من بۆ ماوەی 3 مانگ لە کۆمادا بووم و بێهۆش بووم. بە زنجیرەیەکی چارەسەردا رۆیشتم. سووتانەکە کاریگەریی لە ئەندامانی ناوەوەی جەستەشم کرد. لەدوای 6 مانگ ئینجا توانیم نەخۆشخانە جێبێڵم." 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی جیهانی، دارستانەکان 36٪ـی کۆی زەویی پورتوگال پێکدەهێنن. لەو رێژەیەش، 75٪ـی داری سنەوبەر و بەڕوو و یوکالیپتۆسی سووتێنەرن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو دەردەکات

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەردەکات.