رووداو - نیوزله‌ندا
له‌و كاته‌ی موسڵمانانی نیوزله‌ندا له هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنوور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له باشووری ئه‌و وڵاته بۆ نوێژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ریان و لە ئەنجامی هێرشەکە 49 كه‌س كوژران و نزیکەی 20 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به‌ناوی برينتۆت تارانت به‌كردنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ "لایڤ" له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به یارییه‌كانی شه‌ڕكردن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هێرشیكرده سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌لنوور.
هێرشکارەکە (برينتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
برينتۆت تارانت له‌و باوه‌ڕه‌دایه خەڵکی سپی‌پێست سه‌رده‌كه‌ون و دۆناڵد تره‌مپیشی به سیمبولی شووناسی سپیپێسته‌كان پێناسه‌كردووه.
هێرشکارەکە له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نووسیبووی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتاییهات.
برينتۆت تارانت له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یشیدا، گوێی له گۆرانییه‌كی سڕبی گرتبوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وروپییه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی عوسمانییه‌كان دەیانگووت.
جه‌نگه‌كه له رۆژی 12ی ئه‌یلوولی 1683 ده‌ستیپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزە ئەوروپیەکانی بەشداری جەنگەکە بۆ ماوه‌ی دوو مانگ عوسمانییه‌كانیان له نزیك ڤیه‌ننا گه‌مارۆدا و دواتر هێرشیانكرده سه‌ریان و لەئەنجامدا سوپای عوسمانی رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بووەوە و به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌شەوه رێگری له هێرشه‌كانی عوسمانییەکان له به‌شی باشووری رۆژئاوای ئه‌وروپا گیرا.
هێرشکارەکە له‌سەر به‌شێكی دیكه‌ی چه‌كه‌كه‌ی نووسیبووی "توركی ناشیرین و په‌نابه‌ران؛ به‌خێربێن بۆ دۆزه‌خ. رێگری له پێشڕه‌وی ئه‌مه‌وییه‌كانی ئه‌نده‌لووس بكه‌ن بۆ ئه‌وروپا" و "گرووپی گه‌شتیاری 732 نیوزله‌ندا."
بە گوێرەی هەندێک لە میدیاکان، ئه‌م ورده‌كارییانه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون کە وایانکرد توركیا یه‌كه‌م دەوڵەتی موسڵمان بێت به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه بكات و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیاش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر رایگه‌یاند "هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له نیوزله‌ندا كۆبوونه‌وه به نه‌فره‌ته‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌م. دژایه‌تیكردنی ئیسلام به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، ده‌ستدرێژی سنووری تاكه‌كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی ".
هێرشکارەکە هه‌روه‌ها له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نوسیوویه‌تی "پیاوێكی سپیپێستی ئاساییم له خێزانێكی ئوسترالی له چینێكی كرێكار و خاوه‌ن بژێوییەکی خراپ. باوكم به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سکۆتلەندی و ئێرله‌ندی و ئینگلیزه. قۆناخی منداڵێتیم ئاسایی بووه و به‌بێ كێشه‌ی گه‌وره به‌ڕێكردووه. بایه‌خم به‌خوێندن نه‌داوه و ده‌رچووی زانكۆ نیم، چونكه خولیای خوێندن نه‌بووم له زانكۆكاندا".
هێرشکارەکە هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه "بڕیارمداوه هه‌ڵوێست وه‌ربگرم بۆ زامنكردنی داهاتووی گه‌له‌كه‌م. شۆكی ئه‌م کارەم له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دەبێت و كه‌شێكی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و گۆڕانكاری دروست ده‌كات. ئامانجیشم هه‌ر ئه‌وه‌یه".
هه‌ر له هه‌ژماری توویته‌ره‌كه‌یدا، برينتۆت تارانت ناوی دوو بكوژی دیكه‌ی نووسیووه كه له چه‌ند هێرشێكدا په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كانیان كوشتووه. ئه‌مه جگه له چه‌ندین توویتی دیكه له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كان و رێژه‌ی له‌دایكبوونیان و باسكردن له كۆمه‌ڵكوژی سپیپێسته‌كان و ژماره‌ی هێرشه‌كان.
تارانت، كه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌دا راگه‌یاند، پێشتر له ئوسترالیاوه هاتووه و ئاماده‌كاری كردووه و پلانی داڕشتووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشەکە و جه‌ختی له‌وه‌شكردوەته‌وه كه ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێك نییه و ته‌نیا وه‌ك خۆبه‌خش كاری بۆ گرووپه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان كردووه و له‌گه‌ڵیان هاوسۆزبووه. هێرشکارەکە دووپاتیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێك و رێكخراوێكدا به‌هاوبه‌شی ئه‌و هێرشەی ئەنجام نەداوە.
ئه‌م هێرشه ئاسایی نه‌بوو، به‌تایبه‌تی له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه‌كه و گوێگرتنی لە گۆرانییه سڕبییه‌كه كه هانده‌دات و ئه‌نجامدانیشی لە وڵاتێک‌دا كه به لێبوورده‌یی ئایینی و ته‌بایی نێوان نه‌ته‌وه و گه‌لان ناسراوه و بكوژه‌كه‌ش نیوزله‌ندی نییه و له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی بكوژه‌كه نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی موسڵمانان بێت له‌و وڵاته‌دا كه ده‌رگاكانی واڵاكردووه بۆ موسڵمانان و په‌نابه‌ران.
دوای رووداوه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا له توویتێكیدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ رۆژێكی ره‌شه بۆ نیوزله‌ندا. قوربانییه‌كان كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانن. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانن كه نیوزله‌ندا وڵاتی ئه‌وانه" و روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌م جۆره هێرشانه هه‌رگیز رووداوێكی ئاسایی نین و پێشتر كاری هاوشێوه ئه‌نجام نه‌دراوه.
هاوكات ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بۆ باڵاترین ئاست به‌رزكرایه‌وه، به‌تایبه‌تی له سنوور و فڕۆكه‌خانه‌كان و هۆشداریدرا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به سه‌ردانینه‌كردنی موسڵمانان بۆ مزگه‌وته‌كان.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ