رووداو-هەولێر
لە نیوزلەندا هێرش کرایەسەر دوو مزگەوت و، بەهۆیەوە 49 کەس کوژران و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاند، سەر لە بەیانی رۆژی هەینی هێرشکارێک بە چەکێکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەلنوور لەسەنتەری شاری کریستچەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵکی نێو مزگەوتەکە کردووە، هەر لە هەمانکاتدا هێرشێکی دیکە بۆسەر مزگەوتێکی دیکە لە هەمان شار ئەنجامدراوە.
میدیاکانی نیوزلەندا بڵاویانکردووەتەوە لە رووداوەکاندا 49 کەس گیانیان لەدەستداوەو بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوونە.
هێرشکارەکە هەموو ئەو کارانەی دەیکرد بە لایڤ دەیگواستەوە، پۆلیسیش بەبێ ئاشکراکردنی هیچ وردەکارییەک لە دوای رووداوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، چوار کەسیان دەستگیرکردووە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ