سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بۆ رووداو: لەگەڵ ئەمریکا لە هاوئاهەنگیداین بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق

14-12-2023
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا
مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە وەڵامی پرسیاری رووداودا رایگەیاند، لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پارێزراویی هێزەکانیان. 
 
لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بەلجیکا لەبارەی ئۆکراینا، جەنگی غەززە و پرسی کۆچبەران بەڕێوەدەچێت، سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی یەکێتییەکە لەکاتی چوونەژوورەوەدا یەکە بەیەکە رای خۆیان دەربارەی پرسێکی گەرم خستەڕوو کە بریتییە لە بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەوروپا.
 
لەنێو پرسی ئۆکراینا و جەنگی غەززەدا، نێردراوی رووداو لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندای پرسی، هۆڵەندا هێزی سەربازی لە عێراق هەیە و بە نزیکەیی رۆژانە هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئێوە نیگەرانیتان هەیە لە ئاسایشی سوپاکەتان؟
 
مارک رووتە لە وەڵامدا گوتی، "ئێمە لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها لە عێراق و شوێنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین هێزەکانمان پارێزراون."
 
لەدوای 10 رۆژ لە جەنگی حەماس و ئیسرائیل، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا دەستیپێکرد. دوایین هێرشیش بەرەبەیانی رۆژی هەینی 8-12-2023 بوو کە بە ژمارەیەک مووشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی هەبێت. باڵیۆزخانەکە هێرشەکەی خستە ئەستۆی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و داوای لە حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوە بکات.
 
بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە 77 جار هێزەکانیان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج، لەبەرامبەر ئەو هێرشانە، ئەمریکاش لە رۆژئاوا و نێوەڕاستی عێراق پێگەی ئەو گرووپانەی بۆردوومانکرد و بووە هۆی کوژرانی 15 چەکدار کە ئەمریکا بە ئەنجامدەری هێرشەکانیان دەزانێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.