رووداو - هەولێر
ژان دۆست، نووسەر و رۆماننووسی کورد لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبووەتەوە و بابەتی سەربەخۆیی کوردستان یەکێک بووە لە تەوەری گفتوگۆی نێوانیان.
دیدارەکەی مەحموود عەباس و ژان دۆست هاوکات بووە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری رۆمانی عەرەبی لە رامەڵڵا کە تێیدا 45 رۆماننووس و نووسەر بەشداربوون، بەشێکیان نووسەرانی رۆژئاوای کوردستان بوون.
رۆشنبیرانی رۆژئاوای کوردستان تیشکیان خستە سەر ئەدەب و کولتووری کورد و دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکەش لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبوونەوە.
ژان دۆست رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەحموود عەباس تێگەیشتوون کە هەڵوێستی ئەو دەربارەی کورد ئەرێنییە. بەگوتەی ژان دۆست، مەحموود عەباس گوتوویەتی "لەگەڵ سەربەخۆییدایە بۆ کورد، کورد لە دۆستە هەرە نزیکەکانی فەڵەستینیەکانن".
مەحموود عەباس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە فەڵەستین ژمارەیەکی زۆری کورد هەن، بەتایبەت لە ناوچەی خەلیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ