رووداو دیجیتاڵ
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنجوومەنی ئاساییشی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە.
راگەیێندراوەکەی رۆژی شەممەی کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جۆن فاینەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی ئەمریکایان لە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاگادارکردووەتەوە.
کۆشکی سپی هەروەها دەڵێ، "ئەمریکا هاوشانی گەلی ئیسرائیل دەوەستێتەوە" لە ئەگەری هێرشی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ