ئەمریکا بۆ رووداو: ئامادەین لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کوردستان ئێران بە بەرپرسیار بزانین

14-03-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر بە رووداوی گوت، ئامادەن لەگەڵ هاوبەشانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێران لە بەرامبەر ئەو هێرشە بە بەرپرسیار بزانن.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو دووپاتیدەکاتەوە کە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە هێرشی مووشەکی بالیستی بۆ سەر هەولێر ئەنجامداوە. دەڵێت، "دانپێدانانی ئاشکرای سوپای پاسدارانمان بینیوە."
 
گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوە بۆ رووداو جەختدەکاتەوە، "هێرشەکە ئامانجی نەبووە بارەگا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج،" هەر لێکدانەوەیەکی میدیاییش بەم ئاراستەیە بە "هەڵە" ناودەبات، بەڵام دەڵێت، "ئەمە بە واتای خۆلادان لەو راستییە نایەت کە ئەمە هێرشێکی زۆر خراپی ئێرانە بۆ سەر دراوسێکەی."
 
ئەمریکا دەڵێت، "زۆربەی مووشەکەکان ئەگەر هەمووشیان نەبن، ئاراستەی ماڵی تایبەتی هاووڵاتیێکی کوردی عێراق کراون." ئەو هێرشەش لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە هەر بیانووێک بێت، "هێرش بوو بۆ سەر سەروەریی عێراق و ناوچەی سڤیلنشین." 
 
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتەبێژەکە بۆ رووداو جەخت لەوە دەکاتەوە کە واشنتن لەپاڵ هاوبەشە عێراقی و کوردییەکانی بەڕووی ئەم هێرشەی کرایە سەر هەولێر دەمێنێتەوە. دەشڵێت، "ئامادەین لەگەڵ هاوبەشە عێراقی و کوردییەکان و ئەوانی دی لە ناوچەکە کاربکەین بۆ ئەوەی ئێران بە بەرپرسیار بزانین."
 
هەر دوای راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەیان لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر کرد.
 
مەسرور بارزانی لە تویتەر رایگەیاند، "هاوڕابووین کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەریی عێراقە." هاوکات جەختی لەسەر "پێویستیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە" كردووەتەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.
 
لە راگەیێندراوی حکومەتیشدا هاتووە کە مەسرور بارزانی داوای لە ئەمریکا کردووە کاری زیاتر بکەن بۆ پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان.
 
بەدوای تویتەکەی مەسرور بارزانیدا، ئیمارات رایگەیاند، بەتووندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سەر هەولێر دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و مارک رووتە، سکرتێری ناتۆ

ترەمپ و سکرتێری ناتۆ لەبارەی "دۆخی ئاسایشی جیهان" کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆبوونەوە و پرسی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی جیهان تاوتوێ کرد