رووداو دیجیتاڵ
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گۆڕی، بەڵام وەزیرەکانی دیکەی لە پۆستەکانیاندا هێشتەوە.
لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانە، ئێستا هەموو وەزارەتە گرنگەکانی فەرەنسا لە دەستی پیاواندان.
هەر لە چوارچێوەی ئەو دەستکاریانەی ماکرۆندا، ئەم هەفتەیە گابریێل ئەتالی 34 ساڵ بوو بە سەرۆکوەزیران؛ هەنگاوێک کە ماکرۆن هیواخوازە لە رێگەیەوە گوڕێک بە سەرۆکایەتیی خۆی بدات.
ستێفان سێژورن، سکرتێری گشتیی پارتی رێنسانسی ماکرۆن، لە شوێنی کاترین کۆلۆنا کرایە وەزیری دەرەوە، بەڵام جیڕاڵد دارمانان، وەزیری نێوخۆ و برونۆ لۆ مەیر، وەزیری دارایی لە پۆستەکانیاندا مانەوە.
هەروەها سێبەستیان لوکۆرنو، وەزیری بەرگریش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، بەوەش هەموو وەزارەتە گرنگەکان کەوتنە دەست پیاوان، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیلیزابێس بۆرن، سەرۆکوەزیرانی پێشوو پۆستەکەی جێهێشت.
هەروەها رەشیدە داتی، تەمەن 58 ساڵ، کە لە ماوەی سەرۆکایەتیی نیکۆلاس سارکۆزی وەزیری داد بوو، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، کرایە وەزیری کولتوور.
ئەمێلی ئودیکاستێرا، پاڵەوانی پێشووی تێنس کە وەزیری وەرزش بوو، ئێستا وەزارەتی وەرزش و پەروەردە بەڕێوەدەبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ