لە 'رۆژی سەرکەوتن'ـی رووسیا یادی جەنگاوەرانی کوردی نێو سوپای سۆڤییەت کرایەوە

10-05-2024
کامیز شەدادی
لە رێوڕەسمێکدا لە مۆسکۆ یادی جەنگاوەرانی کوردی نێو سوپای سۆڤییەت کرایەوە
لە رێوڕەسمێکدا لە مۆسکۆ یادی جەنگاوەرانی کوردی نێو سوپای سۆڤییەت کرایەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یادی 79 ساڵەی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئەڵمانیا بە چەندین رێوڕەسم کرایەوە. ئاهەنگێکی تایبەتیش بۆ بیرهێنانەوەی بەشداریی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگەکەدا سازکرا.
 
تیمێکی میوزیکی تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە رووسیا بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی بیرەوەرییەکانی بەشداریی جەنگاوەرانی کورد لە شەڕی دژی نازییەکانی ئەڵمانیا.
 
دانەر مستەفا، نووسەری کتێبی یادەوەرییەکان بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا توانیومانە زیاتر لە 300 کەس بدۆزینەوە. پێش ئێمە زیاتر دۆزرابوونەوە، بەڵام بەبێ دۆکیۆمێنت. ئێمە توانیمان لە ئەرشیڤی وەزارەتی بەرگریی رووسیا دۆکیۆمێنتەکان بدۆزینەوە".
 
نووسەری کتێبی یادەوەرییەکان کە بە کوردی و رووسی نووسراوە، باسی کتێبەکەی دەکات و دەڵێت: "ئەم پەرتووکە گرنگیی خۆی هەیە، چونکە کورد بەشداریی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا کردووە لەپاڵ سوپای سۆڤییەت. سوپای سۆڤییەتیش هاوپەیمانی ئەمریکا و بەریتانیا بووە لەو جەنگەدا. ئەو کوردانە بەشدارییان لە ئازادکردنی شار و پایتەختەکانی زۆرینەی شارەکانی ئەورووپا کردووە".
 
دانەر مستەفا باسی لەوە کرد، "ئەگەر لەبیرتان بێت، کاتی خۆی دۆناڵد ترەمپ گوتی 'ئێمە بۆیە لە سووریا دەکشێینەوە، چونکە کورد لە جەنگی دووەمی جیهانیدا هاوکاریی ئێمەی نەکردووە'. بەرنامەمان وایە ئەم کتێبە بە ئینگلیزیش بڵاوبکەینەوە و کۆپییەک بدەینە جەنابیان".
 
لەو کوردانەی سۆڤییەت کە بەشدارییان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا کردبوو، سێ کەس بەرزترین خەڵاتی جەنگیی گەورەی نیشتمانی یان نازناوی قارەمانی یەکێتیی سۆڤییتەیان پێدرا: ئەوەس وەردەیی، بەکر مستەفایی و سەمەند سیامەندۆڤ.
 
کەسوکار و نەوەکانی ئەو سێ جەنگاوەرە، لە رێوڕەسمێکی تایبەتی رێزلێنان لە مۆسکۆ ئامادە بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی دادگاییکردنی کە بە ئۆنلاین بەشداری تێدا کرد.

دادگا بڕیاری لەسەر کەیسەکەی ترەمپ دا؛ زیندانیکردن و پێبژاردن نایگرێتەوە

دادگەییکردنی دۆناڵد ترەمپ لەسەر تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی تەواو بوو. دادگە بە تاوانباری ناساند، بەڵام بڕیاریدا بێ مەرج ئازادی بکات و بە هیچ جۆرێک سزا نادرێت.