بایدن سەرۆکی نوێی لوبنان بە 'پیاوێکی ناوازە' ناودەبات: نیو کاژێر قسەمان کرد

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن سەرۆکی لوبنان بە "پیاوێکی ناوازە" ناودەبات و دەڵێت، ئەوان کار لەسەر ئامادەکردن و رێکخستنی سوپای لوبنان دەکەن.
 
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی لوبنان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "دواجار ئەو وڵاتە سەرۆکێکی هەیە، پیاوێكی ناوازەیە و من بە تەلەفۆن نزیکەی نیو کاژێر قسەم لەگەڵدا کرد. ئەوان کار لەسەر ئامادەکردن و رێکخستنی سوپای لوبنان دەکەن، سوپایەک کە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکات، ئیدی نە حەماس، نە حیزبوڵڵا و نە هیچ گرووپێكی دیکە."
 
لە ساڵی 2013وە ئەمە یەکەمجارە پیاوێك لەسەر کورسیی سەرۆکایەتیی لوبنان دەبیندرێت، دوور لە ئێران بێت و نزیک لە بەرەی ئەمریکا بێت.
 
جۆن گامبرێل، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، "ئێران ساڵێكی پڕ لە ئاڵنگاریی لەپێشە؛ تەنانەت بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ-یش؛ بینیمان چۆن هاوپەیمانێتیی ناسراو بە میحوەری بەرهەڵستکاری لێکهەڵوەشێندرانەوە و لەنێوبران."
 
جگە لە لوبنان و سووریا، کە تێیدا هەژموونی ئێران بۆ نزمترین ئاست دابەزێندراوە؛ لە غەززەش توانای هەڕەشەکردنی بە مووشەک و زەوینیی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تاڕادەیەکی زۆر نەماوە. کوژراوان لە 46 هەزار تێپەڕیوە و حەماس بە نێوەندگیریی ئەمریکا، قەتەر و میسر سەرقاڵی رێكخستنی ئاگربەستن لەگەڵ ئیسرائیل.
 
حووسییەکانی یەمەن تاکە گرووپن لە پەنایەکی دەریای سووردا ناوەناوە بەناوی مقاوەمەوە، هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان دەکەنە ئامانج.
 
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، "لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نزیکترین هاوپەیمانمان، پێکەوە بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین دژ بە هێرشی حووسییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە."
 
هەرچی عێراقە، کەوتووەتە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چەکدارانی بەرەی مقاوەمە. سوودانی سەردانی تارانی کرد و بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، لەو بارەیەوە پەیامی ئەمریکای بە تاران گەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا. وێنە: یەکێتیی ئەورووپا

یەکێتیی ئەورووپا: ئەگەر پێشکەوتنی روون هەبێت سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرن، ئەگەر بەرپرسانی سووریا کاری پێویست بۆ دروستکردنی حکومەتێکی گشتگیر بکەن و کەمینەکانیش بپارێزن.