ئەمریکا 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بە ئۆکراینا دەدات

10-05-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
نیشانەکردن ئەمریکا رووسیا ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاریی سەربازی بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار بە ئۆکراینا دەدات، کە خۆی لە بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی تەقەمەنی دەبینێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەهای 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکێش بە ئۆکراینا دەکەن. هاوکارییەکە خۆی لە چەکی بەرگریی ئاسمانی، تۆپ و تەقەمەنی دەبینێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی، ئەمریکا "پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی ئۆکراینا دووپات دەکاتەوە، ئەمەش لەڕێگەی بەهێزکردنی توانای ئاسمانی ئۆکراینا و ناردنی تۆپ و تەقەمەنییەوە. ئامانج لەمە ئەوەیە؛ ئۆکراینا بتوانێت رووبەڕووی فراوانخوازی و تووندوتیژیی رووسیا ببێتەوە". 
 
ئەم هاوکارییە بەشێکە لە "پاڵپشتیی دەستپێشخەری هاوکاری ئاسایشی ئۆکرانیا" و، چەک و تەقەمەنییەکان لە بازاڕی چەک و تەقەمەنیدا دەکڕدرێن، واتە چەک و تەقەمەنییەکان ئەمریکی نین. 
 
پاکێجەکە هەروەها تەقەمەنی بۆ سیستەمی دژەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گوللـەی تۆپی 155 ملیم و رادار لەخۆدەگرێت.
 
ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی رووسیا - ئۆکراینا لە 24ـی شوباتی 2022ـوەوە، زۆرترین هاوکاری پێشکێشی ئۆکراینا کردووە کە 36.1 ملیار دۆلارە.
 
هاوکارییەکەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئۆکراینا خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە دژی رووسیا ئامادە دەکات و شەڕی باخمووتیش تادێت تەشەنە دەسێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.