رووداو دیجیتاڵ
سەرچەتە، یاخود سەرۆکی گرووپێکی تاوانکاریی ئیتاڵی، دوای 20 ساڵ راکردنی لە پۆلیس، لە پۆرتوگال دەستگیرکرا.
تۆمەتبارەکە سەرۆکی گرووپێکە بە ناوی کامۆرا کە چەندین تاوانی لە ئیتاڵیا کردووە. ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی پۆرتوگال لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پیاوە 69 ساڵەکەیان دەستگیرکردووە.
پێشتر جارێک دەستگیرکرابوو و سزای 15 ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکرابوو، بەڵام پێش ئەوەی سزاکەی دەستپێبکات، رایکردبوو.
ئێستا سەرچەتەکە لە شاری پۆرتۆی باکووری پۆرتوگالە. لەوێ دادگاییکراوە و خراوەتە زیندان بۆ ئەوەی دواتر دیپۆرتی ئیتاڵیا بکرێتەوە.
کامۆرا کە بنکەکەی لە ناوچەی ناپلسی باشووری ئیتاڵیایە، یەکێکە لە سێ گرووپی سەرەکیی مافیای ئەو وڵاتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ