فیستیڤاڵی "شەڕی دەستەویەخە" لە وڵاتی بۆلیڤیا

08-05-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
فیستیڤاڵەکە ساڵانەیە و بۆ زیندووکردنەوەی نەریتیی باووباپیرانیانە
فیستیڤاڵەکە ساڵانەیە و بۆ زیندووکردنەوەی نەریتیی باووباپیرانیانە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە فیستیڤاڵێکی جیاوازدا چەندین کەس پەلاماری یەکدی دەدەن و دەمولووتی یەکدی پڕ خوێن دەکەن. ئەوە فیستیڤاڵێکی میللـی دێرینە، هەموو ساڵێک لە مانگی ئایاردا لە وڵاتی  بۆلیڤیا بەڕێوەدەچێت.
 
سەدان کەس لە شارۆچکەی ماچا لە ناوەڕاستی وڵات بەسەر چەند بەرەدا دابەشدەبن و پەلاماری یەکدی دەدەن.
 
سیڤیرۆ تیسیلۆ، هاووڵاتی بۆلیڤییە و بەشداری فیستیڤاڵەکەی کردووە، دەڵێت، "فیستیڤاڵەکە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، وەکو نەریتێک، هەر کۆمەڵگەیەک تیمی خۆی هەیە، ساڵانە لە مانگی ئایاردا لێرە کۆدەبنەوە، لە رابردوودا باووباپیرانمان ئەم نەریتەیان داهێناوە، ئێمەش شوێنکەوتەی نەریتی باووباپیرانمانین."
 
بە فیستیڤاڵەکە دەڵین "تینکو" لە زمانی لاتینی واتا رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند، بەوەش خەڵکی زیاتر لە 100 کۆمەڵگەی بۆلیڤی نەریتێکی باوباپیرانیان زیندوودەکەنەوە.
 
ڤیدال مارکا، هاووڵاتی بۆلیڤییە و لەبارەی زیندووکردنەوەی نەریتەکە دەڵێت، "وایلێهاتووە ساڵانە چێژ لەو فیستیڤاڵەوە دەبینن. ئەمە نەریتی خۆمانە. باووباپیرانمان ئەنجامیانداوە، بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، وردە وردە خەریکە نەریتەکان کاڵدەبنەوە، ئێمەش دەمانەوێ بە زیندوویی بیانهێڵینەوە، ئەمە وەکو وەرزشێک وایە."
 
شەڕکردن و پەلاماردانی یەکدی لەگەڵ هیچ بەهایەکی مرۆیی یەکناگرێتەوە، بەڵام لە بیروباوەڕی بۆلیڤییەکان وایە، کاتێک خەڵکەکە مل لە ملی یەکدی دەنێن، ئیدی تا فیستیڤاڵی داهاتوو شەڕی تایفەگەری لەنێویاندا رووناداتەوە.
 
کاتی بەڕێوەچوونی ئەو فیستیڤاڵە تاکە کاتی رێگەپێدراوە بۆ ئەوەی خەڵکی دوو هۆزی جیاواز بەرەوڕووی یەکدی بووەستنەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە