رووداو دیجیتاڵ
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە شاخاوییەکانی سان دیێگۆ تێکشکا و پێنج سەربازی مارێنز گیانیان لەدەستدا.
هێلیکۆپتەرەکە درەنگیی شەوی سێشەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە لاس ڤێگاسەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە سان دیێگۆ، دیارنەمابوو.
مایکڵ بۆرگشۆڵت، فەرماندەی یەکینەی سێیەمی فڕۆکەوانیی هێزی مارێنز، لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بەو پەڕی خەم و دڵتەنگییەوە، گیانلەدەستدانی پێنج سەربازی مارێنزی یەکینەکەمان رادەگەیێنم."
هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری سوپەر ستاڵیەن بوو و بۆ مەبەستی راهێنان چووبووە لاس ڤێگاس.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هەوڵەکانی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی پاشماوەی تەرمی پێنج سەربازەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان بەردەوامن.
هێلیکۆپتەرەکە بەیانیی رۆژی چوارشەممە، لە نزیک شارۆچکەی پاین ڤالی کە رێگەی یەک کاژێر لە سان دیێگۆ دوورە، دۆزرایەوە.
هێلیکۆپتەرەکە بە رێگەی بەرەو بنکەی ئاسمانیی میرامار-ی هێزی مارێنز لە سان دیێگۆ تێکشکاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ