کەشتی ئاسمانیی ستارلاینەر بەبێ کەشتیوانەکانی گەڕایەوە سەر زەوی

07-09-2024
ساتی نیشتنەوەی ستارلاینەر لەسەر زەوی
ساتی نیشتنەوەی ستارلاینەر لەسەر زەوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشتی ئاسمانیی ستارلاینەری کۆمپانیای بۆینگ ئەمڕۆ بەبێ کەشتیوانەکانی لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانەوە، گەڕایەوە سەر زەوی.
 
کەشتی ئاسمانی ستارلاینەر مانگی شەشی ئەمساڵ دوو کەشتیوانی ناسای بردبووە سەر وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، بڕیاربوو تەنیا بۆ ماوەی 8 رۆژ لەوێ بمێننەوە، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی، ناسا بڕیاریدا کەشتییە ئاسمانییەکە بە بەتاڵی و بەبێ دوو کەشتیوانەکە بگەڕێنێتەوە سەر زەوی.
 
بووچ ویڵمۆر و سۆنی ویڵیامز، ئەو دوو کەشتیوانەی ناسان، کە ناچارن تاوەکو مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو، چاوەڕوان بکەن و بە کەشتییەکی ئاسمانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ـی ئیلۆن مەسک، بگەڕێنەوە سەر زەوی.
 
بەو پێیەش، ئەو دوو کەشتیوانە کە بەپێی پلان دەبووایە تەنیا هەشت رۆژ لەسەر وێستگەی بۆشایی ئاسمان بمێننەوە، ناچارن هەشت مانگ لەوێ بمێننەوە.
 
وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان تەنیا شوێنی خەوتنی 6 کەسی لێیە، کە خۆی لە بنەڕەتدا پێنجی لێ بوو، بەو دوو کەشتیوانەش کە لە مانگی شەشەوە چوونەتە ئەوێ، ژمارەی کەشتیوانەکان ئێستا حەوت کەسە و یەکێکیان بەردەوام کێشەی ئەوەی هەیە چۆن بخەوێت.
 
ناسا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەوە مەترسی هەیە و ناوێرێت بووچ و سۆنی لەڕیگەی کەشتیی ئاسمانی ستارلاینەر بگەڕێنێتەوە سەر زەوی و، بڕیاریدا ستارلاینەر بە بەتاڵی بگەڕینێتەوە.
 
کەشتی ئاسمانیی ستارلاینەر کاژێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەرەو زەوی بەڕێکەوت و نزیکەی کاژێر 07:00ـی بەیانی بە کاتی هەولێر، لە ناوچەیەکی  ویلایەتی نیومێکسیکۆ سیتی نیشتەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن