وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: ئامادەین هاوکاریمان لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکانی عێراق بەهێز بکەین

07-02-2024
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیێنێت، ئەوان هەمیشە رێزیان لە سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق گرتووە. هەروەها ئامادەن ئاڵوگۆڕ و هاوکاری لەگەڵ  حکومەتە خۆجێییەکان لە هەموو ئاستەکاندا لە عێراق بەهێزتر بکەن.
 
بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە چین لە وان ویبێن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی پرسی، نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی لە پاڵپشتیی حکومەتی عێراق کردەوە و باسی لەوە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ باشترکردنی دۆخەکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات. ئێوە چۆن پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان دەکەن؟
 
وان ویبێن رایگەیاند، "چین هەمیشە رێزی لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق گرتووە و پارێزگاری لێکردووە، ئامادەیە ئاڵوگۆڕ و هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و حکومەتە خۆجێییەکان لە هەموو ئاستەکاندا لە عێراق بەهێزتر بکات."
 
کارێکی دیکە کە ئەو گوتەبێژە جەختی لێکردەوە ئەوە بوو "بەردەوام پێشکەوتنی ئەرێنی لە هاوبەشیی ستراتیژیی چین و عێراق دا دەکەین."
 
رۆژی سێشەممە جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتاری وەرزانەی پێشکێکرد و باسی پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ناردنی پارەی بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان کرد. 
 
دای بینگ، بەرپرسی کاروباری نوێنەرایەتیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای گوتارەکەی پلاسخارت رایگەیاند، "ئێمە پشتگری لە حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە بەردەوامی پتەوکردنی دیالۆگەکانیان و راوێژکردن لەبارەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرێکی گونجاو."
 
جگە لە چین، نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش، بە شێوەیەکی سەرەکی جەختیان لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە کە تاوەکو ئێستا دوو جار رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، بەڵام دواخراوە. هەروەها پاڵپشتییان بۆ دابینکردنی پارە بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: Reuters/Kevin Lamarque

رووسیا پێشوازی لە هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی ئۆکراینا دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، پێشوازی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئۆکراینا دەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت