دوایین زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

04-11-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەگەر دوێنێشەو بەخەبەربوویت و ئاگاداری گۆڕانکارییەکانیت، پێویست ناکات ئەم هەواڵە بخوێنیتەوە، بەڵام زۆرن ئەوانەی بە هۆکاری جیاواز کاتیان نەبووە دوایین هەواڵ و زانیارییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ببینن. بەکورتی ئەمانە گرنگترین رووداوەکانی هەڵبژاردنەکانن. 
 
رۆژی سێشەممە 3-11-2020 لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بەڕێوەچوو. بنکەکانی دەنگدان لە زۆربەی ویلایەتەکان بەراورد بە ساڵی 2016 چۆڵبوون، چونکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە 90 ملیۆن کەس بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختە کردبوو. 
 
دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بەردەوام بوون لە هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان، ترەمپ لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی فۆکس ئاند فرێندزی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەمجارە زیاتر لە ساڵی 2016 دەنگ بەدەستدەهێنن، کە لەو ساڵەدا کۆمارییەکان 306 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنیان بەدەستهێنا، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە گردبوونەوەی کەمپەینەکانی قەرەباڵخ بوون. گوتی، ئەگەر بایدن بیباتەوە وڵاتەکەیان "هەرگیز وەکو خۆی نامێنێتەوە".
 
بایدن لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ لایەنگرانی لە فیلادلفیا قسەی کرد. لایەنگرانی بە "مام جۆ" ناویاندەبرد و دەیانگوت "خۆشمان دەوێیت"، ئەویش پێی گوتن "ئەمساڵ لە مێژووی ئەمریکادا زۆرترین خەڵک دەنگ دەدەن"، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکات زیاتر لە 150 ملیۆن دەنگدەری ئەمریکی دەنگ بدەن.
 
بایدن کە وادەردەکەوت پشتئەستوور بێت بە راپرسییەکانی پێش هەڵبژاردن کە لە بەرژەوەندی ئەو بوون، بە متمانە بە خۆبوونەوە قسەی دەکرد و گوتی، ترەمپ رێزی پێگە و رۆڵی ئەمریکا ناگرێت، ئەگەر ئەوان بچنە دەسەڵات، ئەمریکا دەخەنەوە سەر رێچکەی خۆی. 
 
کاژێر 2:00ـی بەرەبەیان بەکاتی هەرێمی کوردستان، بنکەکانی دەنگدان لە ئیندیانا و کنتاکی داخران، ئەنجامە بەراییەکانی بەشێک لە ویلایەتەکان راگەیێندرا و لە بەشێک لە ویلایەتەکانیش هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە. لەو ویلایەتانەی یەکلابوونەتەوە، بایدن لەپێش دۆناڵد ترەمپە: 
 
ترەمپ و بایدن رکابەرییەکی تووند دەکەن لەسەر ویلایەتە جۆلانەییەکانی وەکو تێکساس، ئۆهایۆ و میشیگن:
 
 
نەخشەی رووداو بۆ ئەنجامەبەراییەکان:
 

 

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن هەردووکیان رایانگەیاندووە کە پێش یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان، سەرکەوتنی پێشوەختە راناگەیێنن.

 

هەموو شتێک لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە