بەهۆی کەڵەکەبوونی دۆسییەکانیان بەریتانیا بڕیاری دا ماوەی مانەوەی کۆچبەران لە هۆتێلەکان درێژ بکاتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
ئێستا 30 هەزار کۆچبەر لە 250 هۆتێلدا بە شێوەیەکی کاتی لە سەرتاسەری بەریتانیا دەژین
ئێستا 30 هەزار کۆچبەر لە 250 هۆتێلدا بە شێوەیەکی کاتی لە سەرتاسەری بەریتانیا دەژین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە تاوەکو ماوەیەکی دیکەش ئەو کۆچبەرانە بهێڵێتەوە کە لە هۆتێلەکاندان، ئەوەش بەهۆی کەڵەکەبوونی دۆسییەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
 
سەرەڕای ئەوەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێنی دابوو کارێکی وا بکات هۆتێلەکانی کۆچبەران لەو وڵاتە کەم ببنەوە، بەڵام کەڵەکەبوونی دۆسییەی کۆچبەران لە وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە وایکردووە بڕیارەکە جێبەجێ نەکرێت.
 
ئێستا 30 هەزار کۆچبەر لە 250 هۆتێلدا بە شێوەیەکی کاتی لە سەرتاسەری بەریتانیا دەژین و دەبێت چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی کەیسەکانیان بکەن؛ ئەمەش خەرجییەکی رۆژانەی چوار ملیۆن و 200 هەزار پاوەندی بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە دروستکردووە.
 
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، زۆرتر لە 87 هەزار دۆسییەی کۆچبەرانی لەلا کەڵەکە بووە، کە لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگدا دەبێت یەکلایی بکرێنەوە.
 
جگە لەوەش 137 هەزار و 525 دۆسییەی دیکەشی لەلایە کە داوای تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف)یان کردووە و دەبێت بڕیار بدرێت لە بەریتانیا دەمێننەوە یان دیپۆرت دەکرێنەوە. هەروەها رۆژانە کۆچبەری نوێ لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بە بەلەم خۆیان دەگەیێننە ئەو وڵاتە و ئەو ژمارەیە هەروا گەورەتر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە