نەرویج 54 تانکی لیۆپارد لە ئەڵمانیا دەکڕێت

03-02-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەرویج دەڵێت، 54 تانک لە وەشانی نوێی لیۆپارد 2ـی ئەڵمانی دەکڕێت بۆ ئەوەی جێگەی تانکە کۆنەکان بگرنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتەکە "لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە رووبەڕووی یەکێک لە قورسترین دۆخەکانی بواری ئاسایش بووەتەوە".
 
رۆژی هەینی، 3ـی شوباتی 2023، یۆناس گار ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئێمە خۆمان لە یەکێک لە هەرە قورسترین دۆخەکانی ئاسایش دەبینینەوە لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانییەوە". گوتیشی کە "ئێمە بەهۆی داگیرکاریی رووسیاوە رووبەڕووی رەوشێکی تایبەت بووینەتەوە". 
 
حکومەتی نەرویج پلانی هەیە بایەخی زیاتر بە بواری سەربازی بدات؛ لەو چوارچێوەیەشدا ئەو تانکانە دەکڕێت بۆئەوەی شوێنی تانکەکۆنەکان پڕبکاتەوە؛ هەنگاوەکەی حکومەتی نەرویج بەو جۆرەیە بەشێکی تانکە کۆنەکانیش بە ئۆکراینا دەدرێن. 
 
داواکردنی تانکی لیۆپارد لەلایەن نەرویجەوە بەشێکە لە بودجەی بەرگریی وڵاتەکە کە 19.7 ملیار کرۆن (1.96 ملیار دۆلارە) و لە پەرلەمان پەسند کراوە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە نەرویج پێشتر دوودڵ بوو لە نێوان کڕینی دوایین وەشانی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی و تانکی بلاک پانزەری کۆریای باشووری. 
 
حکومەتی نەرویج دەڵێت، بژاردەی تانکی لیۆپارد رێگە بە وڵاتە سکەندەناڤییەکە دەدات بچێتە ریزی وڵاتە دراوسێکانی دیکەی باکوور، لەنێویاندا سوێد و فینلاند کە هەوڵی چوونە نێو ناتۆ دەدەن. 
 
یەکەم کاروانی تانکەکان چاوەڕوان دەکرێت ساڵی 2026 بگاتە نەرویج و پرۆسەکە تاوەکو ساڵی 2031 بەردەوام دەبێت. لە کۆی 52 تانکی لیۆپارد کە نەرویج لە ساڵی 2001دا لە هۆڵەندای کڕین تەنیا 36ـیان ئێستا لە خزمەتی سەربازییدان. 
 
ئۆسلۆ لە کۆتایی مانگی رابردوودا رایگەیاند، ژمارەیەکی ئەو تانکانە دەدات ئۆکراینا، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە ژمارەیان چەندە یان کەی دەگەنە ئەو وڵاتە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت