نەتەوە یەکگرتووەکان: 334 هەزار کەس لە سوودان ئاوارە بوون

02-05-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، سەروو 334 هەزار کەس بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سوودانەوە ئاوارە بوون و 100هەزار کەسیش وڵاتەکەیان جێهێشتووە و دەشڵێت، لەو بڕە هاوکارییەی بۆ ئەو وڵاتەی داواکردووە، تەنیا 14٪ـی دابینکراوە. 

رۆژی سێشەممە، 2ـی ئایاری 2023، پۆل دیلۆن، گوتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، 334 هەزار و 53 کەس بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سوودانەوە ئاوارە بوون. 
 
پۆل دیلۆن گوتیشی: "نزیکەی 72٪ کە دەکاتە 240 هەزار کەس لە رۆژئاوای و باشووری دارفۆر ئاوارەبوون". هەروەها باسی لەوە کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوودان لە دوو هەفتەی رابردوودا ئاوارەبوون، لە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پێکدادانەکانی ساڵی 2022 ئاوارەبوون، زیاترە.
 
ئۆلگا سارادۆ، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە جنێفی سویسرا رایگەیاند، "مەزەندە دەکرێت سەروو 100 هەزار پەنابەر لەنێو ئەوانەدا بن کە سنووری سوودانیان بڕیوە و چوونەتە وڵاتانی دراوسێ".  
 
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش مەزەندەی دەکات سەروو 800 هەزار کەس بەهۆی شەڕەکەوە روو لە وڵاتانی دراوسێی سوودان بکەن. 
 
هاوکات، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەو بڕە هاوکارییەی بۆ ساڵی 2023 بۆ سوودان داواکراوە، تەنیا 14٪ دابینکراوە و داوای 1.5 ملیار دۆلار دەکات.  
 
یانس لێرک، گوتەبێژی ئاژانسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "لەو 1.75 ملیار دۆلارەی بۆ ساڵی 2023 بۆ سوودان داواکراوە، تەنیا 14٪ـی دابینکراوە. ئەوەش واتای ئەوەیە کە 1.5 ملیار دۆلار کورتهێنان لە هاوکارییەکاندا هەیە". 
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 15ـی ئەم مانگەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان بە سەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە سەرکردایەتیی محەممەد دەگەلۆ بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و مارک رووتە، سکرتێری ناتۆ

ترەمپ و سکرتێری ناتۆ لەبارەی "دۆخی ئاسایشی جیهان" کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆبوونەوە و پرسی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی جیهان تاوتوێ کرد