رووداو دیجیتاڵ
شەعبان مەحموود، ئەستێرەی کوردی یانەی ئەمانە بەغدا، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ لە وەرزشڤانان دەکات و دەڵێت "هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵی گەیشتنمان بێت بە خولی ئەستێرەکانی عێراق."
شەعبان مەحموود، بۆ یانەی ئەمانە بەغدا یاری دەکات و ئێستا تیپەکەی لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات، لە دوایین یارییاندا لەنێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر یانەی غەراف یارییانکرد و بە گۆڵێکی یاریزانە کوردەکە ئەمانە بەغدا یارییەکەی بردەوە.
یاریزانە کوردەکە بەلێدانێکی بەهێز تۆڕی یانەی غەرافی هەژاند و ئەمانە بەغدای کردە خاوەنی سێ خاڵی یارییەکە، بەمەش ئەمانە بەغدا چوارەم بردنەوەی لەم وەرزەدا لە 9 یارییدا تۆمارکرد و یانەی میوانی تووشی یەکەم دۆڕانکرد لەم وەرزەی خولی نایابدا.
شەعبان مەحموود، ئەستێرەیەکی دیاری یانەی ئەمانە بەغدایە، لە دوایین 4 یارییدا بەدرێسی یانەکەوە 2 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.
لەبارەی ئاستبەرزیی لەگەڵ ئەو یانەیە، یاریزانەکە بە رووداوی گوت "دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکێشی دەکەم و دەمەوێت لە کارکردن بەردەوامبم و هاوکاریی زیاتری یانەکەم بکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە خولەکەدا."
یانەی ئەمانە بەغدا، ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراقە و خاوەنی 16 خاڵە، یانەکە 4 خاڵ لە یانەی غەرافی پێشەنگی ریزبەندی خولەکەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ