رووداو دیجیتاڵ
موئەیەد فەریق، بەهرەیەکی دیکەی تۆپی پێیە. بەوپەڕی ماندووبوونەوە، لە تەمەنێکی منداڵییەوە خۆی بۆ تۆپی پێ یەکلایی کردووەتەوە، هەموو ئەوانەی دەیناسن و یارییەکانی ئەویان بینیوە، پێشبینی دەکەن لە دواڕۆژدا ببێتە یاریزانێکی بەتوانا و بەنێوبانگ.
موئەیەد، پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی وەرزشی سۆرانە. ناسراوه به "مایسترۆ موئەیەد"، ساڵی 2009 لەدایکبووە و ئێستا یاری بۆ یانەی وەرزشیی سۆران دەکات و یەکێکە لە بچووکترین یاریزانانی یانەکە.
یاریزانێکی بەتوانایە و لە ئاست هاوتەمەنی خۆی نییە و هەمووان شایەتی ئەوەی بۆ دەدەن کە توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە.
مایسترۆ، له هێڵی ناوەڕاست یاری ده‌كات، یاریزانێكی نەرم و نيان و لەسەرخۆیه، زۆر به‌جوانی كۆنترۆلی تۆپ ده‌كات، خاوه‌ن ئەقڵیەتێکی به‌هێزی تۆپی پێیە.
مایسترۆ، سوپاسگوزاری دایک و باوكی و هاوڕێکانیەتی، كه هه‌میشه هانده‌ر و هاوكاری بوونه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له یاریكردن و په‌ره به‌تواناكانی بدات.
ئەو بەهرە بەتوانایە، له‌گه‌ڵ ئەکادیمیای یانەی وەرزشیی سۆران به‌شداری له چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتیدا كردووه و هه‌میشه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی تیپه‌كه‌ی. هەروەها لەگەڵ تیپی میللی و هەڵبژاردەی شارەکەی (باڵەکیان) لەژێر سەرپەرشتی سۆران ساڵحدا هەمیشە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و تواناکانی چاوی زۆریان لەسەرە.
مایسترۆ، دەڵێت "من ئێستا خه‌ونه‌كانم ده‌ستپێده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششهكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژ به رۆژ زیاتر په‌ره به ئاستی یاریكردنم بده‌م و له دواڕۆژدا ببمه یاریزانێكی به‌توانا بۆ خزمه‌تكردنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌م و شاره‌كه‌م".
ئه‌و یاریزانه، هه‌روه‌ها گوتیشی "هیوادارم بتوانم رۆژێک لە رۆژان یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجام بدەم و بگەم بە ئاواتەکەم".
ئامانجی موئەیەد ئەوەیە، ببێتە یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێ و خەونی گەورەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ