سکانداڵێکی گەورەی سێرخیۆ رامۆس ئاشکرا بوو

30-06-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێرخیۆ رامۆس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکانداڵێکی گەورەی سێرخیۆ رامۆس، کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید و بەرگریکاری ئێستای یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشکرا بوو، کە تێیدا داوای هاوکاریکردن دەکات بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر.

رۆژنامەی ئەلکۆنفێدێنشیالی ئیسپانی، سکانداڵەکەی ئاشکراکردووە و لە تۆمارێکی دەنگیدا سێرخیۆ رامۆس، داوای هاوکاری لە لویس روبیالێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات، بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2019.
 
ئەو تۆمارە دەنگییە لەنێوان مانگی حەوت بۆ هەشتی ئەو ساڵە بووە، کە ریال مەدرید نازناوی خولی ئیسپانیای بردەوە.
 
لە تۆمارەکەدا رامۆس بە روبیالێس دەڵێت " روبی، تۆ باش دەزانیت من رۆژێک لە رۆژان داوای هیچم لێ نەکردووی، بەڵام ئێستا دەمەوێت بیکەم، چونکە پێموایە وەرزێکی نایابم پێشکێشکردووە."
 
رامۆس زیاتر دەڵێت " دەتوانیت هاوکاریم بکەیت و بەهەر رێگەیەک بێت هاوئاهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بکەیت لەبارەی باڵۆن دۆرەوە، ئەمە بکەیت بەدرێژایی ژیانم سوپاسگوزارت دەبم، نەک تەنیا بۆ من بەڵکو بۆ تۆپی پێی ئیسپانیاش ئەمە زۆر گرنگە."
 
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە وەڵامی پەیامەکەی رامۆسدا دەڵێت " سڵاو سێرخیۆ، پێموایە ساڵێکی باش دەبێت بۆ ئێوە ئەگەر ئەوە رووبدات، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە چامپیۆنزلیگدا، بەدڵنیاییەوە کاری لەسەر دەکەم."
 
دوای ئەوە رامۆس بە روبیالێس دەڵێت " دەزانم ئەمە پەیوەندیی بە تۆوە نییە، بەڵام پەیوەندییەکان کلیلی بارودۆخەکەن، ئینفانتینۆش گرنگە و رۆڵی کاریگەری دەبێت، بەڵام بە کورتییەک من پشت بە هاوکاریی تۆ دەبەستم."
 
سێرخیۆ رامۆس ئەم داواکارییەی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد، بەڵام داواکارییەک بێ بەرهەم بوو و لیۆنێل مێسی لەو ساڵەدا باڵۆن دۆری بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە