لامین رێچکەی لیۆی گرتووە

29-10-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامین یامال لیۆنیل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاتێک باس لەوە دەکرێت کە یاریزانێکی گەنج دەکرێت رۆژێک لە رۆژان ببێتە جێگرەوەی لیۆنێل مێسی یان کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بڕواکردن پێی زەحمەت دەبێت، بەڵام ئەگەر چاوێک بە ئامار و دەستکەوتەکانی لامین یامالی یاریزانی گەنجی یانەی بارسێلۆنادا بخشێنین، دەکرێت بڵێین ئەو یاریزانە بۆی هەیە لە داهاتوودا ببێتە مێسی، یان لانیکەم رێچکەی لیۆ بگرێت.
 
لامین یامال تازە تەمەنی بووەتە 17 ساڵ، کەچی هەندێک شتی کردووە، کە لەوانەیە خودی مێسی و رۆناڵدۆش لە تەمەنی ئەودا نەیانکردبێت. لە خوارەوە ئاماژە بەو ریکۆرد و ئامارانەی دەکەین، کە ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی کە ئەگەر هەیە لە داهاتوودا ببێتە شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی.
 
ئەمانە ئەو ریکۆردانەن کە لامین یامال بەدەستیهێناون لەوەتەی یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ بارسێلۆنا، لە نیسانی 2023: 
 
1 - بچووکترین یاریزانە کە گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردبێت. کە لە تەمەنی 16 ساڵ و 87 رۆژیدا بەرامبەر گرانادا تۆماریکرد.
 
2 - بچووکترین یاریزانە کە لە لالیگادا گۆڵ بکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 87 رۆژیدا  بەرامبەر گرانادا.
 
3 - بچووکترین یاریزانە کە دوو گۆڵ تۆمار بکات لە لالیگادا. لە تەمەنی 16 ساڵ و 213 رۆژی بەرامبەر گرانادا.
 
4 - بچووکترین یاریزانە کە لە کلاسیکۆدا گۆڵ بکات. لە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، کە بارسێلۆنا 4-0 لە ریال مەدریدی بردەوە.
 
5- بچووکترین یاریزانە کە لە جامی شای ئیسپانیادا گۆڵ بکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 195 رۆژیدا لە سان مامێس گۆڵی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو تۆمارکرد.
 
6 - بچووکترین یاریزانە کە لە جامی سوپەری ئیسپانیادا گۆڵ بکات. لە بردنەوەی بارسێلۆنا 2-0 بەرامبەر ئۆساسونا، لە کانوونی دووەمی 2024.
 
7 - بچووکترین یاریزانە کە گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 57 رۆژیدا بەرامبەر جۆرجیا.
 
8 - بچووکترین یاریزانە کە لە یۆرۆدا گۆڵ بکات، بەرامبەر فەرەنسا لە تەمەنی 16 ساڵ و 362 رۆژیدا گۆڵی کرد.
 
9 - بچووکترین یاریزانە گۆڵ بۆ بارسێلۆنا تۆماربکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 45 رۆژیدا بەرامبەر ڤیاریال، کە بارسا 4-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
10 - بچووکترین یاریزانە گۆڵ لەلالیگا گۆڵ بکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 45 رۆژیدا بەرامبەر ڤیاریال، کە بارسا 4-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
11 - بچووکترین یاریزانە لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکات. لە تەمەنی 16 ساڵ و 153 رۆژیدا و پێش بۆیان کریکیچ کەوت.
 
12 - بچووکترین یاریزانە لەگەڵ بارسێلۆنا یاری لە چامپیۆنزلیگدا بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە