یانەیەکی گەورەی ئیمارات داوای هازارد دەکات

28-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێدین هازارد گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا زیاتر لە مانگێکە رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید راگەیێنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتووی ئیدێن هازارد دیارنییە.
 
یانەی عەینی ئیماراتی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت کاروانی ئەستێرە بەلجیکییەکە بباتە کەنداو و وەرزی داهاتووی لە خولی ئیمارات یاریی بۆ یانەکە بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیمارات، یانەی عەین دەستەوارەیەکی بۆ گواستنەوەی ئێدین هازارد، پێشکێشی یاریزانەکە کردووە و ئەگەری هەیە یاریزانەکە بەو دەستەوارەیە رازی ببێت و بچێتە خولی ئیمارات.
 
یانەی عەین وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی ئیماراتی بەدەستهێنا، ئێستا ئەلفرێد شرودەر، راهێنەری یانەکەیە و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەبێت.
 
ئیدین هازارد لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە یانەی ریال مەدرید بەتەواوی پشتگوێخرا و بەهۆی ئەو پێکانە زۆرانەی تووشی بوو ئاستی بەتەواوی دابەزی و نەیتوانی ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکێشبکات، هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە یاریزانەکە وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی رابگەیێنێت.
 
هازارد چەند هەفتەیەک لەمەوبەر رایگەیاند، هێشتا توانای ئەوەی هەیە لە ئاستێکی بەرزدا یاریی بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە لە یارییکردن بەردەوام دەبێت یان بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە