رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید داوایەکی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەکەی رەتکردووەتەوە و رازی نەبووە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک بکات، کە کارلیتۆ داوای کردبوو.
ریال مەدرید لەماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا رەتیکردەوە کایل واکەری بەرگریکاری باڵی راستی ئینگلیزی لە یانەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە، کە بەخواستن چووە ریزەکانی یانەی میلانی ئیتاڵی.
هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان پێشتر ئاشکرایان کردبوو کە واکەر تواناکانی پێشکەش بە یانەی ریال مەدرید کردبوو، بەڵام مێرێنگێ ئەو گرێبەستەی پشتگوێ خستبوو.
رامۆن ئەلڤارێز دی مۆن، رۆژنامەڤانی ناسراوی ئیسپانی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب رایگەیاند، کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید رەزامەندی نیشاندابوو کە بەخواستن واکەر بیگوازنەوە ریال مەدرید بۆ بەهێزکردنی باڵی راستی هێڵی بەرگرییەکەی، کە بەهۆی پێکرانی زۆری یاریزانانی، هێڵی بەرگری مێرینگێ کێشەی بۆ دروست بووە.
ئەو رۆژنامەڤانە زیاتر گوتی "دەستەی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەو بارەیەوە روون بوو لەگەڵ ئەنچێلۆتی، لە رەتکردنەوەی داواکەی بۆ گواستنەوەی واکەر، چونکە تیپەکە بژاردەی دیکەی لەم پۆستەدا هەیە".
یانەی میلان بەشێوەی خواستن واکەری بەبێ بەرامبەر بردە ریزەکانی و بژاردەی کڕینی بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ