رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلالی سعود و پۆهانگ ستیلەرزی کۆریای باشوور، لە گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیادا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بۆ دووپاتکردنەوەی باڵادەستیان لە پاڵەوانێتییەکەدا.
کاژێر 19:00 لەسەر یاریگەی شا فەهد لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، هەردوو یانەی هیلال و پۆهانگ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هیلال بەسەرکردایەتی لیۆناردۆ جاردیم، راهێنەری بەنێوبانگی پۆرتوگالی دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دوای ساڵێک دوورکەوتنەوە لە نازناوەکە، جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوان.
هەردوو یانە سێ جار بوونەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و هیچ یانەیەکی دیکە هێندەی ئەم دوو یانەیە نازناوی پاڵەوانێتییەکەیان نەبردووەتەوە، بەڵام یانەی پۆهانگ لە ساڵی 2009ـەوە نەبووەتە پاڵەوان و دەیەوێت دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە نازناوەکە بباتەوە کۆریای باشوور.
هەردوو یانە پێشتر سێ یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، یارییەک لە بەرژەوەندی هیلال و یارییەکیش لە بەرژەوەندی یانەی پۆهانگ کۆتاییهاتووە و لە یارییەکیشدا یەکسانبوون.
ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەیە لە ساڵی 1998ـەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ