خولی پلەیەکی کوردستان.. شەقڵاوە پێویستی بە خاڵێکە

21-04-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن خولی پلەیەکی کوردستان یانەی شەقڵاوە
A+ A-

رووداو دیجیتال

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوایین گەڕی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دوو یاری بەڕێوەدەچن.

لە شاری سلێمانی یانەی سەیدسادق میوانداری یانەی شەقڵاوە دەکات، یانەی سەیدسادق هەفتەی رابردوو بلیتی گەیشتنی بە ریزی یانە نایابەکانی کوردستانی بڕی و یارییەکە بۆ ئەو گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام شەقڵاوە ئەرکی قورسە و هەموو هیوایەکی وەرگرتنی خاڵێکە بۆ ئەوەی ئەویش وەک دووەم یانە سەربکەوێت بۆ نایابی کوردستان.

هۆگر یوسف، کاپتنی یانەی شەقڵاوە، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "ورەی ئێمە بەرزە و هەموو ئامادەکارییەکمان ئەنجامداوە، ناچینە نێو یاریگە بۆ تەنیا خاڵێک، بەڵکو دەمانەوێت سەرکەوتن تۆمار بکەین و دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین". 

لە یارییەکی دیکەشدا یانەی کۆیە میوانداری یانەی ئاڵتون کۆپری دەکات، کە هەردووکیان بۆ بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەکە هەموو هەوڵێکیان دەخەنەگەڕ، ئەگەرچی هیچ هیوایەکی نەماوە، بەڵام ئاڵتون کۆپری هێشتا هیوایەکی ماوە، ئەگەر شەقڵاوە بە سەیدسادق بدۆڕێت و خۆیشی بە ئەنجامێکی گەورە لە کۆیە بباتەوە، دەتوانێت پلەی دووەم لە شەقڵاوە وەربگرێت.

سەیدسادق، گەڕێک بەر لە تەواوبوونی خولەکە، بە 5 یاری 9 خاڵی بە دوو بردنەوە و 3 یەکسانبوون کۆکردووەتەوە و بلیتێکی نایابی مسۆگەرکردووە، شەقڵاوەش بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستەوەیە و ئەگەر ئەمڕۆ تەنیا خاڵێک بەدەستبێنێت، بە چاوپۆشین لە ئەنجامی یاریی کۆیە و ئاڵتون کۆپری سەردەکەوێت.

ریزبەندیی یانەکان گەڕێک بەر لە کۆتاییهاتنی خولەکە

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە