ڤیدیۆ؛ رۆزاریۆ بووە پاڵەوانی جامی خولی ئەرجەنتین

17-12-2023
ئاسوودە پێشەوا
رۆزاریۆ سێنتراڵ
رۆزاریۆ سێنتراڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یاریی کۆتایی جامی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە یاریگەی مادری دی سیودادێس لە شاری سانتیاگۆ دێل ئیسترۆ بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی پلاتێنسی بردەوە.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا هەردوو یانە چەندین هەلی گۆڵکردنیان درووستکرد، بەڵام هیچ لایەکیان لە هەژاندنی گۆڵی تیپی بەرامبەر سەرکەوتوونەبوون، تاوەکو لە خولەکی 40ـی یارییەکەدا ماکسیمیلیانۆ لۆڤیێرا بە شێوازێکی جوان تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و رۆزاریۆی پێشخست. 
 
لە کۆتاییەکانی یارییەکەدا، بەمەبەستی زیادکردنی جیاوازییەکە یانەی رۆزاریۆ هێرشێك دەبات، بەڵام گاستۆن سوسۆ، بەرگریکاری پلاتێنس بە تووندی لە یاریزانێكی رۆزاریۆ دەدات و دووەم کارتی زەرد وەردەگرێت و لە یارییەکە دەکرێتە دەرەوە. 
 
یارییەکە تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵ دوای پێنج ساڵ توانی جارێکی دیکە بە نازناوی جامی خولی ئەرجەنتینی شادبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە