ڤیدیۆ؛ بانیا یەکەمی پێشبڕکێی مۆتۆجیپی ئیندۆنیزیا بوو

16-10-2023
ئیحسان تاهیر
فرانسیسکۆ بانیا
فرانسیسکۆ بانیا
نیشانەکردن فرانسیسکۆ بانیا پێشبڕکێی مۆتۆجیپی ئیندۆنیزیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فرانسیسکۆ بانیای، مۆتۆڕسواری ئیتاڵی، توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێی گەورەی مۆتۆجیپی ئیندۆنیزیا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە پلەی 13ـەوە دەستیپێکرد.
 
ئەم سەرکەوتنەی بانیا دوای ئەوە هات کە رکابەرەکەی بۆ نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی، خۆرخی مارتن لە قۆناخی 13ـی پێشبڕکێکەدا تووشی رووداوێک بوو، دوای ئەوەی نزیک بوو لە بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتنی لەسەریەک.
 
بانیا لە سێ خولی یەکەمدا لە پلەی 13 بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت، پێش ئەوەی لە قۆناخی 20 پلەی یەکەم لە ماڤریک ڤینالێسی ئیسپانی وەربگرێت.
 
ڤینالێس پلەی دووەمی بەرکەوت، پلەی سێیەمیش بۆ پاڵەوانی پێشووی جیهان - فابیۆ کوارتارارۆی فەرەنسی بوو.
 
ئەنجامەکە بەو مانایەیە کە بانیا گەڕاوەتەوە پێشەنگی ریزبەندیی جیهان، کە دوای 15 قۆناخ لە کۆی 20 قۆناخ، بە 18 خاڵ لە پێش رکابەرەکەیەوەیە .
 
قۆناخی داهاتوو پێشبڕکێی گەورەی ئوسترالیا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە