رووداو ـ هه‌ولێر
سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، سێرخیۆ رامۆس كه له حوزه‌یرانی 2021 ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتاییدێت، رامۆس نایەوێت یانەکە جێبهێڵێت و لۆس بلانکۆسیش نایەوێت دەستبەرداری کاپتنەکەی بێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە و تاوەکو ساڵی 2023 نوێبکاتەوە.
ریال مه‌درید نه‌ریتێكی هه‌یه چه‌ندین ساڵه كاری پێده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 30 ساڵه ته‌نیا ساڵێك گرێبه‌ستیان بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز، ده‌كرێت جارێكی دیكه‌ش بۆ ساڵێكی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكرێته‌وه، كه پیپێی به‌رگریكاری پۆرتوگالی یه‌كه‌م یاریزان بوو ئه‌و یاسایه‌ی قبوڵ نه‌كرد و ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت.
رامۆس بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز یاریزانێکی تایبەتە و نایەوێت دەستبەرداری کاپیتانۆ ببێت و دەیەوێت لە یانەکەیدا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ