گواردیۆلا و هاوژینەکەی جیادەبنەوە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا و هاوژینەکەی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری بەنێوبانگی ئیسپانی و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، دوای پەیوەندییەکی 30 ساڵە لەگەڵ هاوژینەکەی، بڕیارییانداوە لە یەکدی جیاببنەوە.
 
میدیای ئیسپانیا و ئینگلتەرا، هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن "پێپ گواردیۆلا و کریستیان سێرای هاوژینی بڕیاریانداوە لە یەکدی جیاببنەوە، بەڵام هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەکەیان دیار نییە."
 
گواردیۆلا تەمەنی 18 ساڵ کاتێک کەوتە داوی خۆشەویستی کریستینا و ساڵی 2014 ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان ئەنجامدا و ئێستا خاوەنی سێ منداڵن بەناوەکانی ماریا، ماریۆس و ڤالانتینا.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوژینە ئەوەیە کە ماریای کچی گواردیۆلا و دایکی نایانەوێت بۆ هەمیشە لە ئینگلتەرا بژین، ئەمەش گۆشارەکانی سەر گواردیۆلای زیاترکردووە."
 
کریستینا سێرا، لە شاری مانریسای هەرێمی کەتەلۆنیا لە دایکبووە و نمایشکاری جلوبەرگە و پێپ گواردیۆلای لە یەکێک لە فرۆشگەکانی ماڵباتەکەیدا ناسیووە، کاتێک وێنەیان بۆ دیزاینەری ئیسپانی، ئەنتۆنیۆ مێرۆ دەگرت.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت "گواردیۆلا و سێرا، مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، بڕیاری جیابوونەوەیان داوە و بە کەسە نزیکەکانیان راگەیاندووە، بەڵام نەیانویستووە بابەتەکە بگاتە میدیا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە