جامی سوپەری ئیسپانیا.. بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد شەڕ لەسەر بلیتێکی فایناڵ دەکەن

13-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا ریال سۆسیداد جامی سوپەری ئیسپانیا
A+ A-

رووداو دیجیتال

ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یەکەم یاری پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، لەسەر یاریگەی نوێڤۆ ئارکانخێل لە شاری کۆردۆبا لە نێوان بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد بەڕێوەدەچێت.

ئەمە دووەم وەشانی جامی سوپەری نوێی ئیسپانیایە، کە بە بەشداری 4 یانە بەڕێوەبچێت، کە بریتین لە بارسێلۆنا، ریال مەدرید، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیک بیلباو.

بارسێلۆنا پێشتر لە جامی سوپەری ئیسپانیادا هەرگیز رووبەڕووی ریال سۆسیداد نەبووەتەوە، بەڵام لە یارییەکانی لالیگا و جامی شای ئیسپانیادا زۆر یارییان کردووە.

بارسێلۆنا - ریال سۆسیداد 23:00

بارسا له خولە ناوخۆکاندا 160 جار بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریکردووە، 149 یاری لە لالیگا و 11 یاریش له جامی شادا، کە لە کۆی ئەو یارییانەدا بارسێلۆنا 90 جار براوەبووە و 33 جاریش دۆڕاوە، 37 یاریش بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتاییهاتوون.

بارسا لەوەتەی وەرزی 2015 - 2016 بە سۆسیداد نەدۆڕاوە، نە لە لیگا و نە لە جامی شادا.

سبەی لە دووەم یاری پێشکۆتاییدا یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە و رۆژی 17ـی ئەم مانگەش یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانی گۆڵبۆڵ سەرنجدانێکی زۆری پێویستە، بۆئەوەی بزانێت تۆپەکە لەکوێوە دێت و بەرەو تۆپەکە بڕوات.

پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی گۆڵبۆڵی نابینایان لە سلێمانی دەکرێت

یانەی وەرزشیی رۆژ وەک ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی، راهێنان بۆ یاری گۆڵبۆڵی نابینایان دەکەن، کە بڕیارە 23ی نیسان بەڕێوەبچێت.