رووداو دیجیتاڵ
چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی و یانەی بایرلیڤەرکوزن مشتومڕی لەبارەی داهاتووی خۆیەوە دروست دەکات و بەشێکی زۆری هاندەرانی ریال مەدریدیش داوای ئەو راهێنەرە دەکەن.
ئەلۆنسۆ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن لەلێدوانێکی نوێدا دەڵێت "دەمەوێت بەباشترین شێوە ئەم وەرزە تەواو بکەم، پاشان بزانین چی روودەدات."
ئەم قسانەی چابی لەکاتێکدایە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو راهێنەرە بژاردەی یەکەمی ریال مەدریدە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا لە شوێنی کارلۆ ئەنچێلۆتی، ببێتە راهێنەری یانە ئیسپانییەکە.
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ریال مەدرید لەگەڵ ئەنچێلۆتی رێککەوتووە، بۆ ئەوەی ساڵێک بەر لە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە یانەکە بڕوات، بۆ ئەوەش یانەکە هەنگاوەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەڵۆنسۆ دەستپێکردووە، یانەی لیڤەرکوزنیش نایەوێت رێگری لە پەیوەندیکردنی ئەو راهێنەرە بە یانەی شاهانەوە ناکات."
ریال مەدرید دوای کرانە دەرەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، کەوتە دۆخێکی خراپەوە و دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەنچێلۆتیش لە یانەکە تادێت زیاتر دەبێت.
ماوەیەکی زۆرە ناوی چابی ئەڵۆنسۆ بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە، جگە لەو چەند راهێنەرێکی دیکەش بەربژێرن بۆ وەرگرتنی لۆس بلانکۆس، لەوانەش یۆرگن کڵۆپ و راول گۆنزالێس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ