ڤیدیۆ؛ ڤینیسیۆس چووە بارسێلۆنا

12-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ڤینیسیۆس جونیۆر
ڤینیسیۆس جونیۆر
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل گەیشتە شاری بارسێلۆنا.
 
ڤینی ئەمڕۆ دووشەممە لە مەدریدەوە گەیشتە شاری بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییە دۆستانەکانی هەفتەی فیفا.
 
بەرازیل رۆژی شەممە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی گینیا یارییدەکات و یارییەکە لە یاریگەی کۆرنێیا ئێل پراتی تایبەت بە یانەی ئیسپانیۆل بەڕێوەدەچێت.
 
دوای ئەو یارییە بەرازیل دەچێتە پۆرتوگال لەوێ رۆژی سێشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی سەنیگال یارییدەکات.
 
ئەم دوو یارییە دۆستانەیەی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ پاڵپشتیکردنە لە ڤینیسیۆس جونیۆر، لە دژی ئەو رەگەزپەرستییەی لە ماوەی رابردوودا لە یاریگەکانی ئیسپانیادا لە دژی یاریزانەکە بەکارهێنرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە