ڤیدیۆ؛ بوندێسلیگا هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەربڕی

12-02-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Ronny HARTMANN / AFP
Photo by Ronny HARTMANN / AFP
نیشانەکردن بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەکانی بوندێسلیگا هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە نیشان دا کە 6ـی ئەم مانگە چەندین شاری تورکیا و سوریای گرتەوە.
 
دوای 6 رۆژ لەو بوومەلەرزە بەهێزەی تورکیا و سوریای گرتەوە، کە بووە هۆی رووخانی هەزاران باڵەخانە و گیانلەدەستاندانی هەزارن کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنانی دیکە، لە گەڕی 20 بوندێسلیگادا لە هەموو یارییەکاندا یاریزانان و راهێنەران و هاندەرانیش بە خولەکێک بێدەنگی خەم و هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە نیشاندا.
 
بەر لە دەستپێکردنی هەر یارییەکی ئەم گەڕە، بێدەنگیی باڵی بەسەر یاریگەدا کێشابوو، هەردوو تیپ لە نێوەڕاستی یاریگەدا بەرامبەر بە یەکدی بە بێدەنگی راوەستان، هاندەرانیش بە بەرزکردنەوەی چەندین بانەر و دروشم گوزارشتیان لە هاوسۆزی خۆیان دەکرد.
 
تەنانەت هەندێکیان ئاڵای تورکیا و ئەڵمانیایان پێکەوە بەرزکردبووەوە، سەرەڕای ئەوی لەم چەند ساڵەی دواییدا پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاسایی نین و جۆرێک لە گرژی لە نێوانیاندا هەیە.
 
هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن و زگارکەران خەریکی گەڕان و رزگارکردنی قوربانییانن، کە هەندێکیان هێشتا لە ژێر  داروپەردووی خانوو و باڵەخانە رووخاوەکاندا لە ژیاندا ماون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە