ڤیدیۆ؛ دالکورد لە تیپەکەی ژیلوان حەمەدی بردەوە

11-10-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دالکورد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دالکورد بردنەوەیەکی گرنگی لە رکابەرییەکانی خولی پلە یەکی سوێددا بەدەستهێنا و لە یانەی ئۆرێبرۆی بردەوە.
 
دالکورد لە رکابەرییەکانی گەڕی 26ـی خولی پلە یەکی سوێد، ناسراو بە سوپێرتان بووە میوانی ئۆرێبرۆ و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
لە خولەکی 18 جاک لارسۆن گۆڵێکی بۆ ئۆرێبرۆ تۆمارکرد و خاوەن یاریگەی پێشخست، بەڵام بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بەسێ خولەک، رۆدین دێپارێم ئەنجامەکەی بۆ دالکورد یەکسانکردەوە و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا دالکورد باشتر یارییکرد، لە خولەکی 72 عەباس محەممەد، ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی یانەی دالکورد گۆڕی، دوای ئەویش لە خولەکی 82 رۆدین دێپارێم گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانە کوردییەکەی سوێدی تۆمارکرد و دالکورد یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
بەم بردنەوەیە دالکورد ژمارەی خاڵەکانی بۆ 24 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی پازدەیەم و پێشکۆتایی ریزبەندی خولەکەیە، دالکورد چەند یارییەکی کەمی ماوە و پێویستیی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی لە خولەکەدا بمێنێتەوە، یانیش یاریی پلەی ئۆف بکات بۆ ئەوەی بۆ خولی پلە دووی سوێد دانەبەزێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە