گورزێکی کوشندە بەر ریال مەدرید کەوت

10-08-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خوان مارتینێز ریال مەدرید پێکانی یاریزانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال مەدرید، گورزێکی گەورەی بەرکەوت و یاریزانێکی تووشی پێکانێکی قورس بوو، کە پێشبینی دەکرێت زۆربەی وەرزی داهاتوو دووربکەوێتەوە.
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە یەکێک لە یاریزانەکانی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بووە و تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ریال مەدرید تووشی نەفرەتی پچڕانی بەستەر بووە، کە لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا 5 یاریزان تووشی ئەو پێکانە بوونە.
 
قوربانیی نوێی ئەو پێکانە، خوان مارتینێزە، بەرگریکارە گەنجە تەمەن 16 ساڵەکە، کە لە کاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکاندا تووشی پێکان بوو، ئەو یاریزانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دڵی زۆر پێخۆشبوو، و تەنانەت بیری لەوە کردبووە و کە زۆر پشتی پێببەستێت، بەهۆی ئەو توانایانەی هەیەتی، کە بە 'سێرخیۆ رامۆسی نوێ' نێودەبرێت.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "مارتینێز لە ماوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ لەلایەن زۆر کەسەوە لەگەڵ تیپی یەکەمدا بینراوە".
 
یانەی شاهانە چەند رۆژێک لەمەوبەر، لە کاتی بەشداریکردنی لە یاریی دۆستانە بەرامبەر میلان، بەهەمان پێکان سیزار پاڵاسیۆسی لەدەستدا.
 
وەرزی رابردوو تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی لە کاتی مەشقەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزدا، تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بوو، دواتر دوو یاریزانی دیکەی یانەکە، ئیدێر میلیتاو و دەیڤد ئالاباش تووشی بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە