رووداو دیجیتاڵ
لە پێشبڕکێی مادیسۆن، کە لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جیهانی پاسکیلسواریدا، لە شاری گلاسکۆی پایتەختی سکۆتلەندا کۆتایی هات، هەردوو خانمە پایسکیلسواری بەریتانی، ئیلینۆر بارکەر و نیا ئیڤانس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
پێشبڕکێی مادیسۆن پێشبڕکێیەکی بەدواییەکەوەیە، کە تێیدا ئەو تیپەی کە دەیەوێ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت دەبێت خولی زیاتر لە دەوری تراکەکەدا لە چاو تیمە رکابەرەکان تەواو بکات، ئەندامانی تیمەکەش بە نۆرە دەڕۆن لەو ماوەیەی کە بۆ پێشبڕکێکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی سۆڕانەوە تەواو بکەن.
دووانە بەریتانییەکە نزیکبوو دووجار سەرکەوتن لە پێشبڕکێکەدا بەدەستبهێنێت، کە لە سەد و بیست سۆڕانەوە پێکهاتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەندین پێکدادانی بەخۆیەوە بینی، پێشبڕکێکە پێش خول و نیوێک لە کۆتاییەوە وەستا، چونکە تیمی پزیشکی هاتنە ژوورەوە بۆ رزگارکردنی دوو خانمە پایسکیلسواری ئیتاڵی و هۆڵەندی، کە پێکدادانێک لە نێوانیاندا روویدا.
دوای دەستپێکردنەوەی پێشبڕکێکە رێکخەران بڕیاریاندا درێژبکرێتەوە بۆ نۆ سۆڕانەوەی دیکە، کە تێیدا تیمی بەریتانی ناچاربوو هەوڵێکی زیاتر بدات بۆ ئەوەی بە کۆی گشتی 28 خاڵ پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ