ستاڤێلی: دڵنیام یانەیەکی سعودی بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات

08-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاماندا ستاڤێلی، یەكێكە لە خاوەنەکانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، دەڵێت لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەیەکی سعودی بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات.
 
لە رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانە سعودییەکان بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکەن، بەڵام ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یوفا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گوتی "تەنیا یانەکانی ئەوروپا دەتوانن بەشداری چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفرانسلیگدا بکەن. ئێمە گۆڕانکاری لە یاساکانماندا ناکەین."
 
پێدەچێت ستاڤێلی لەوبارەیەوە بۆچوونێکی دیکەی هەبێت و دەڵێت "من زۆر دڵنیام یانەیەکی سعودی بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات. نازانم دەبێت چەندێک چاوەڕێ بکەین تاوەکو ئەوە رووبدات، بەڵام ئەوەندەی من سعودیە بناسم، ماوەیەکی زۆری پێناچێت."
 
ستاڤێلی بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە. ئەو خانمە لە دوای ئەوەی سندووقی وەبەرهێنانی سعودی یانەی نیوکاسڵیان کڕی، بووە خاوەنی 10٪ـی پشکەکانی یانەکە و وەک یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی یانە ئینگلیزییەکە دەستبەکاربوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە