عەنکوشی دەیەوێت شێرکۆ کەریم بباتە دیوانییە

08-02-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن شێرکۆ کەریم یانەی دیوانییە
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یانەی دیوانییە، هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی هەولێر.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شێرکۆ کەریم، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "حوسێن عەنکوشی، سەرۆکی یانەی دیوانییە رۆژانە پەیوەندی بە شێرکۆ کەریمەوە دەکات، بە مەبەستی رازیکردنی بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "یانەی دیوانییە مانگانە بڕی زیاتر لە 9 هەزار دۆلاری وەک مووچەی مانگانە لەگەڵ هاتوچۆ و شوێنی مانەوەی پێشکەشی شێرکۆ کەریم کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانە کوردەکە وەڵامی داواکاریی ئەو یانەیەی نەداوەتەوە، جگە لەو یانەیەش، یانەی شورتە دەیەوێت جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بباتەوە ریزەکانی.

جگە لە شێرکۆ کەریم پێشتر دیوانییە دەستەوارەیەکی پێشکێشی سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی کوردی یانەی ئەمانە بەغدا کردبوو، بەڵام گۆڵپارێزە کوردەکە گرێبەستەکەی رەتکردەوە و مانەوەی لەگەڵ یانەکەی هەڵبژارد.

شێرکۆ کەریم خەڵکی شاری کەرکووکە، وەک یاریزانێکی پیشەگەری کورد لە خولی سویسرا یارییکردووە و ماوەی رابردووش بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بانگهێشتکرا. شێرکۆ کەریم خەڵکی شاری کەرکووکە، وەک یاریزانێکی پیشەگەری کورد لە خولی سویسری یاریکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە