جۆکۆڤیچ میدالیای زێڕی بردە نێو خەزێنە دەوڵەمەندەکەی

04-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس ئۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، دوای بردنەوەی لە کارلۆس ئەلکاراز، میدالیای زێڕی لە یاریی تێنسی ئۆڵیمپیادی پاریسدا بەدەستهێنا و  گەیشتە 98مین نازناوی خۆی 
 
 
ئەو تێنسزانە سیڕبییە خاوەنی 24 نازناوی گراندسلامە، بەڵام پێشتر هەرگیز میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی نەبردووەتەوە.
 
 
جۆکۆڤیچ دوای بردنەوەی ئەم دەستکەوتە مێژووییە گوتی: "هەرگیز بردنەوەی ئەو هەموو دەستکەوتە بەبێ بردنەوەی میدالیای زێڕ بۆ وڵاتەکەم بەس نییە"
 
لە یاری کۆتایی تێنسی سەر زەوی ئۆڵیمپیدا هەردوو یاریزانی ناودار نۆڤاک جۆکۆڤیچ و کارلۆس ئەلکاراز رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە یارییەکی مێژووییدا جیهانیان سەرسامکرد، یاریزانە ئیسپانییەکە سەرەڕای دۆڕانەکەی سەلماندی کە تواناکانی زۆر بەرزن و داهاتوویەکەی پرشنگدار چاوەڕێی دەکات
ئەلکاراز، لە یەکەم ئۆڵیمپیادی خۆیدا توانی میدالیای زیو بەدەستبهێنێت.
 
 
یاری کۆتایی نێوان ئەو دوو یاریزانە نزیکەی سێ کاژێری خایاند و بە دوو سێت کۆتایی هات، و جۆکۆڤیچ بە بردنەوەی هەردوو سێتەکە توانی سەرەڕای تەمەنەکەی، باڵادەستی خۆی بسەلمێنێت
 
 
جۆکۆڤیچ بووە بەتەمەنترین وەرزشوان کە میدالیای زێڕی تێنسی سەر زەوی لە ئۆڵیمپیاددا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ ساتی بردنەوەکەی، فرمێسکی خۆشی لە چاوەکانی جۆکۆڤیچ هاتە خوارەوە و رووی لە هاوسەر و منداڵەکانی کرد و بە ئاڵایەکی سیڕبیاوە ئاهەنگی گێڕا
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە