رووداو - هەولێر
دوای تەواوبوونی یاری نێوان دهۆک و ئاکرێ، هێرشکرایە سەر یاریزانانی یانەی ئاکرێ و چەند یاریزانێکیان بریندارکران.
سەرەڕای ئەوەی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی یانەی دهۆک کۆتاییهات، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە یاریزانانی ئاکرێ هێرشیان دەکرێتە سەر و چەند یاریزانێکیان بریندار دەکرێت.
سیروان زوبێری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری یانەی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند "هاندەرانی دهۆک لە دوای دەرچوونمان لە یاریگە بە بەرد هێرشیانکردە سەرمان، دواتر ئەوەی پێشبینیمان نەدەکرد ئەوەبوو پۆلیسی دهۆکیش هێرشی کردە سەر چەند یاریزانێک و بریندارکردن".
سیروان زوبێری گوتی "دۆخی تەندروستی یاریزانێکمان ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیە، ئەمە جگە لەوەی ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەکەشمان لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکراوە و ناشزانین هۆکارەکەی چییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ