ڤیدیۆ؛ تۆتێنهام دەرکرا

02-03-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Lindsey Parnaby / AFP
Photo by Lindsey Parnaby / AFP
نیشانەکردن تۆتێنهام میدلزبرە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆتێنهام لە لایەن یانەی میلزبرەوە لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەرکرا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
یانەی میدلزبرە کە پێشتریش سوپرایزی هەبووە و یانەی مانچێستەر یونایتدی لەم پاڵەوانێتییەدا دەرکردووە، ئەمجارەش سوپرایزێکی گەورەی کرد و تۆتێنهامی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا دەرکرد.
 
میدلزبرە لە سەر یاریگەی خۆی میوانداری تۆتێنهامی کرد و توانی لە 90 خولەکدا ئەنجامی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییپێبنێت و یارییەکە بباتە دوو گێمی زیادکراو.
 
ئەگەرچی هاری کەینی هێرشبەری تۆتێنهام توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆماربکات، بەڵام ناوبژیوان و ڤار گۆڵەکەیان رەتکردەوە.
 
لە خولەکی 107 جۆش کۆپرۆن خاوەن سوپرایزەکە بوو، کاتێک گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد و خۆی و هاوڕێکانی تاوەکو فیکەی کۆتایی یارییەکە نەیانهێشت تۆتێنهام گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات.
 
میدلزبرە بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و تیپەکەی کۆنتیش ماڵئاوایی کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە